B.Sc. in Kurdish Language

A Bachelor of Science (B.Sc.) in Kurdish Language is an undergraduate degree program that focuses on the study of the Kurdish language, literature, culture, and related subjects. It is designed for students who are interested in deepening their understanding of the Kurdish language and its cultural significance. Read more

بەکالۆریۆس لە زمانی کوردی، پرۆگرامێکە کە تیشک دەخاتە سەر خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی و بابەتە پەیوەندیدارەکان. بۆ ئەو قوتابییانە دانراوە کە ئارەزووی قوڵبوونەوە و تێگەیشتنیان لە زمانی کوردی و گرنگییە  کلتورییەکەی هەیە.  دوای بە دەستهێنانی بڕوانامە لە بەشی کوردی قوتابی  دەتوانێ لە بوار و پیشەی جۆراوجۆر تواناکانی بە کار بهێنێت وەک: ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری، زمانەوانی، وانەوتنەوە، ئەدەبیات و نووسین. خوێندن لە بەشی کوردی  بە زمانی دایکە (زمانی کوردی).

B.Sc. in Psychology

A Bachelor of Science (B.Sc.) in Psychology is a degree program that focuses on the scientific study of human behavior, cognition, emotions, and mental processes. The science of psychology benefits society and enhances our lives. it examines the relationships between brain function and behavior, also the environment and behavior. A B.Sc. of psychology can be great career option for individuals interested in understanding human behavior and helping others, because  psychology department prepares students for various career paths and further studies, including: Clinical Psychology, Counseling, Research, Human Resources, Education, Healthcare, Community and Social Services. The languages of the study are both Kurdish and English languages. Read more

بەکالۆریۆس لە دەروونزانی پرۆگرامێکە کە تیشک دەخاتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی لە ڕەفتاری مرۆڤ، پڕۆسەی وەرگرتنی زانیاری، هەستەکان و پرۆسە دەروونییەکان. زانستی دەروونناسی سودی هەیە  بۆ کۆمە لگە و ئاسانکردنی ژیانمان. دەروونزانی تیشک دەخاتە سەر پڕۆسەی عەقڵی و ڕەفتاری مرۆڤ، هەروەها ژینگە و ڕەفتاری مرۆڤ لە هەمان کاتدا.  دەروونزانی باشترین هەڵبژاردەی  پیشەییە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی تێگەیشتنیان هەیە لە ڕەفتاری مرۆڤ و یارمەتیدانی خەڵکانی تر. بەشی دەروونزانی دەتوانێت دەرچووان ئامادە بکات بۆ ڕێڕەوی پیشەیی جۆراوجۆر و خوێندنی زیاتر، لەوانە: دەروونزانی کلینیکی، ڕاوێژکاری، توێژینەوە، سەرچاوە مرۆییەکان، پەروەردە، چاودێری تەندروستی، خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان. خوێندن لەم بەشە بە زمانی کوردی و ئینگلیزییە.

B.Sc. in English Language

A Bachelor of Science (B.Sc.) in English Language is a degree program that focuses on the study of the English language, literature,  translation, and English language teaching. The courses in English language department cover the fundamentals of the English language, and literature including: grammar, phonetics, phonology, morphology,  syntax, semantics and pragmatics. The literature principles including: Old literature, modern literature,  comparative literature, criticism and its theories as well as. Translation, English language teaching and more. English department lectures have designed to make students become professional in English. graduated students can find job after graduation in different fields and become: translator, interpreter, teacher, writer and poet, linguist, journalist, and entrepreneur. Read more

بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزیدا پرۆگرامێکە کە تیشک دەخاتە سەر خوێندنی زمان و  ئەدەبی ئینگلیزی، وەرگێڕان، ڕێگاکانی وانەوتنەوە و فێرکردنی زمانی ئینگلیزی. کۆرسەکانی بەشی ئینگلیزی بنەماکانی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی  دەگرێتە خۆی کە بریتین لە : ڕێزمان،  فۆنێتیک ، فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی، ڕستەسازی و واتاسازی. بە هەمان شێوە بنچینەی ئەدەبی ئینگلیزی : ئەدەبی کۆن، ئەدەبی نوێ، ئەدەبی بەراورد، رەخنە سازی و تیۆرەکانی رەخنە. وەرگێڕان، و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزی و زۆری تر. لە بەشی ئینگلیزی گرنگی بە سکیل و شارەزاییەکانی فێرکردنی زمان دەدرێت بە شێوەیەکی بە یەکەوە بەستراو و ڕێک و پێک . قوتابی ئامادە دەکرێت بۆ بوون بە: وەرگێڕی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، مامۆستا، نووسەر و ئەدیب، زمانەوان، ڕاگەیاندنکار،کارساز. خوێندن لەم بەشەدا بە زمانی ئینگلیزییە.

B.Sc. in Arabic Language

A Bachelor of Science (B.Sc.) in Arabic Language is a degree program that focuses on the study of the Arabic language, literature, and related subjects. A B.Sc. in Arabic Language can prepare graduates for a variety of career paths, including: Teaching, Translation and Interpretation, Cultural and Diplomatic Roles, Journalism and Media. Read more

بەکالۆریۆس لە زمانی عەرەبی پرۆگرامێکە تیشک دەخاتە سەر خوێندنی زمان و ئەدەبی عەرەبی و بابەتە پەیوەندیدارەکان. بەکالۆریۆس لە زمانی عەرەبیدا دەتوانێت دەرچووان ئامادە بکات بۆ چەندین ئاراستەی پیشەیی لەوانە: وانەوتنەوە، وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، هەروە ها گێڕانی ڕۆڵی  ڕۆشنبیری و دیپلۆماسی، زمانەوانی و ئەدەبی، ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن. خوێندن لەم بەشە بە زمانی عەرەبییە.


B.Sc. in Sociology

A Bachelor of Science (B.Sc.) in Sociology is a degree program that focuses on the scientific study of human society, social behavior, and social structures. It emphasizes the application of research methods, data analysis, and empirical approaches to understanding social phenomena. An undergraduate sociology major provides valuable insights into social factors such as race, ethnicity, gender, age, education, and social class that affect work and how organizations operate. Students who have been trained in sociology know how to think critically about human social life, and to ask important research questions. They know how to design good social research projects, carefully collect and analyze empirical data, and formulate and present their research findings. The languages of the study are both Kurdish and English languages.  Read more

بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی پرۆگرامێکە کە تیشک دەخاتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان. جەخت لەسەر بەکارهێنانی شێوازەکانی توێژینەوە و شیکاری داتا و ڕێبازە ئەزموونییەکان دەکاتەوە بۆ تێگەیشتن لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان. لەم بەشەدا تێڕوانینی نوێ دەخرێتە ڕوو دەربارەی هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان وەک: رەگەز، نەژاد، تەمەن، پەروەردە و هەروەها ئاستی کۆمەڵایەتی کە کاریگەرییان هەیە لە سەر کار و چۆنییەتی مامەڵەی دامەزراوەکان لەم بارەیەوە. ئەو خوێندکارانەی کە ڕاهێنانیان لە بواری کۆمەڵناسیدا کردووە دەزانن چۆن بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بیر لە ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤ بکەنەوە پرسیاری گرنگی توێژینەوە بکەن و  فێردەبن چۆن پرۆژەی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی باش دیزاین بکەن و ئەنجامەکانی توێژینەوەکەیان پێشکەش بکەن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان. خویندن لەم بەشە بە زمانی کوردی و ئینگلیزییە.

B.Sc. in Geography

A Bachelor of Science (B.Sc.) in Geography is a degree program that focuses on the scientific study of the Earth's physical features, environments, and human populations. Geography is a multidisciplinary field that encompasses both the natural and social sciences. This degree will help students understand and consider responses to urgent environmental challenges, including: climate change, globalization, development, biodiversity loss, migration, and urbanization.  Jobs you can get with geography including: Environmental consultant, cartographer, town planner, geographical information system officer, conservation officer, landscape architect, teacher/ lecturer,  non profit organizations. The languages of study in this department  include: English and Kurdish languages. Read more

بەکالۆریۆس لە جوگرافیا پرۆگرامێکە کە تیشک دەخاتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی لە تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی زەوی و ژینگە و دانیشتوانی مرۆڤ. جوگرافیا بوارێکی فرە پسپۆڕییە کە هەردوو زانستی سروشتی و کۆمەڵایەتی یاخود مرۆیی لەخۆدەگرێت. ئەم بڕوانامەیە یارمەتی قوتابی دەدات لە تێگەیشتن و رەچاوکردنی چارەسەر و وەڵامەکان بۆ بەرەنگارییە ژینگەییە بە پەلەکان، لەوانە: گۆڕانی کەش و هەوا، جیهانگیری، گەشەپێدان، لە دەستدانی هەمەچەشنی بایۆلۆجی، هەروەها کۆچ و شارستانیبوون. ئەو کارانەی دەتوانی خۆتی تێدا بدۆزییەوە دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی جوگرافیا بریتین لە: ڕاوێژکاری ژینگەیی، نەخشەدانەر، پلاندانەر، بەرپرسی سیستەمی زانیاری جوگرافی، ژینگە پارێز، یاریدەدەری تەلارساز، مامۆستا، رێکخراوە ناحکوومیەکان.  خویندن لەم بەشە بە زمانی کوردی و ئینگلیزییە.

B.Sc. in History

A Bachelor of Science (B.Sc.) in History is a degree program that focuses on the scientific study of past events, societies, cultures, and historical processes. While history is traditionally associated with the humanities, it emphasize a scientific and analytical approach to historical research. The study of history encompasses every dimension of human interaction, from social life to economy, from religious experience to artistic expression, from culture to family, from ideas to politics and in their complex inter- relations over time.  Students of history department learn  about individuals, groups, communities, nations, or empires from every perspective, employing a variety of approaches and techniques to raise questions and search for answers.   Jobs an graduated student can get with history degree include positions in schools, museums, archives, and libraries, and writing history as historian. The language of the study is Kurdish  language. Read more

بەکالۆریۆس لە مێژوودا تیشک دەخاتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی ڕووداوەکانی ڕابردوو و کۆمەڵگاکان و کلتورەکان و پرۆسەی مێژوویی. لە کاتێکدا مێژوو بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستە بە زانستە مرۆییەکانەوە، بەڵام جەخت لەسەر ڕێبازێکی زانستی و شیکاری بۆ لێکۆڵینەوەی مێژوویی دەکاتەوە. لێکۆڵینەوە لە مێژوو هەموو ڕەهەندەکانی کارلێکی مرۆڤ دەگرێتەوە، لە ژیانی کۆمەڵایەتییەوە بۆ ئابووری، لە ئەزموونی ئاینییەوە بۆ دەربڕینی هونەری، لە کلتورەوە بۆ خێزان، لە بیرۆکەکانەوە بۆ سیاسەت، و هەروەها پەیوەندییە ئاڵۆزەکانییان بە تێپەڕبوونی کات. خوێندکارانی بەشی مێژوو دەربارەی تاکەکان، گروپەکان، کۆمەڵگاکان، نەتەوەکان، ئیمپراتۆریەتەکان لە هەموو ڕوانگەیەکەوە فێردەبن و چەندین ڕێگا و تەکنیک بە کاردەهێنن بۆ وروژاندنی پرسیار و گەڕان بە دوای وەڵامدا. دەرچووانی بەشی مێژوو دەتوانن کاریان دەست بکەوێ لە  قوتابخانەکان، مۆزەخانەکان، ئەرشیفەکان و کتێبخانەکان. بەشێک لە دەرچووانیش لە بواری نووسینەوەی مێژوو دەتوانن خۆیان بەرەو پێش ببەن. خویندن لەم بەشە بە زمانی کوردییە.